kodron/laravel

کۆدڕوون: dashboardێکی کوردی بۆ تێگەیشتن لە کۆدی پڕۆژەی Laravel.

Maintainers

Package info

github.com/emberrenewed/kodron-laravel-

pkg:composer/kodron/laravel

Transparency log

Statistics

Installs: 4

Dependents: 0

Suggesters: 0

Stars: 0

Open Issues: 0

v1.0.2 2026-08-11 15:23 UTC

This package is auto-updated.

Last update: 2026-08-11 15:46:53 UTC


README

کۆدڕوون پاکەیجێکی Laravelـە کە کۆدی پڕۆژەکەت سکان دەکات و هەر دێڕێک بە زمانی سادەی کوردی سۆرانی ڕوون دەکاتەوە. داشبۆردەکە سێ بەش هەیە: درەختی فایل، کۆد، و تێگەیشتن.

دامەزراندن

composer require kodron/laravel --dev
php artisan kodron:install
php artisan kodron:scan
php artisan serve

پاشان http://127.0.0.1:8000/kodron بکەرەوە.

کۆدڕوون لە Packagist بە وەشانی stable بەردەستە و Laravel 11، 12 و 13 پشتگیری دەکات. بۆ نوێکردنەوەی پاکەیجەکە:

composer update kodron/laravel --with-all-dependencies

چارەسەری کێشەی Composer لە Laravel 11

هەندێک وەشانی نوێی Composer، Laravel 11ـی پڕۆژەکەت بەهۆی security advisory قەدەغە دەکەن. ئەمە کێشەی کۆدڕوون نییە. سەرەتا وابەستە کۆنەکانی پڕۆژەکەت بگەڕێنەوە، پاشان کۆدڕوون دابمەزرێنە:

composer install --no-security-blocking
composer require kodron/laravel:^1.0.2 --dev --no-security-blocking

ئەم flagـە تەنها چارەسەری کاتییە؛ بۆ پاراستنی درێژخایەن پڕۆژەکەت بۆ Laravel 12 یان 13 نوێ بکەرەوە. ئەگەر vendor/autoload.php نەدۆزرایەوە، پێش هەر فەرمانێکی php artisan، composer install جێبەجێ بکە.

فەرمانەکان

php artisan kodron:scan --fresh
php artisan kodron:scan --path=app/Actions
php artisan kodron:explain app/Models/User.php --line=15

سکان تەنها app، routes، resources، database، tests، bootstrap و config دەخوێنێتەوە. vendor، node_modules، storage، .git و هەموو .envـەکان پارێزراون و هەرگیز نانێردرێن.

AI: OpenAI، Ollama، یان APIـی هاوشێوە

لە .env ئەمانە دابنێ:

KODRON_ENABLED=true
KODRON_AI_DRIVER=openai
KODRON_AI_KEY=sk-...
KODRON_AI_BASE_URL=https://api.openai.com/v1
KODRON_AI_MODEL=gpt-4o-mini

بۆ Ollama، KODRON_AI_BASE_URL=http://localhost:11434/v1 و مۆدێلێکی چات دابنێ. ئەگەر کلیلی AI نییە، کۆدڕوون خۆکارانە یاساکانی ناوخۆ بەکاردهێنێت، بۆیە هەمیشە کاردەکات. ڕوونکردنەوەی AI بە hash لە storage/app/kodron/ai-cache پاشەکەوت دەکرێت.

پاراستن

لە production بە بنەڕەت داشبۆردەکە 404 دەگەڕێنێتەوە؛ تەنها لە local و staging چالاکە. KODRON_ENABLED=true دەتوانێت بە ئاگاداری چالاکی بکات. بۆ قوفڵکردنی زیادە KODRON_TOKEN دابنێ؛ یەکجار /kodron?token=... بکەرەوە، یان لە هەموو داواکارییەکان سەردێڕی X-Kodron-Token بنێرە.

پێشنیار دەکرێت تەنها بە --dev دایبمەزرێنیت. مۆڵەتەکە MITـە.